بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو له به‌غدا و ١٣ پارێزگای دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌رێوه‌بچێت.
رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان، خه‌لیل ناجی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ١٤ پارێزگادا خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، كۆتاییهێنان به كه‌موكوڕی له خزمه‌تگوزارییه‌كان، ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
خه‌لیل ناجی هۆشداری ئه‌وه‌یشیدا كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه ملیۆنه‌كا كه‌س له به‌غدا و پارێزگاكانی باشوور به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.