بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، گەنجێک لە شاری دهۆک کە بۆ گەشتکردن چووبوو لە ئاوی گەلی شێرانەدا خنکاوە.
ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دھۆک له لاپهڕهی تایبهتی خۆی له فهیسبوك نووسیویهتی: کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە گەشتیارێکی عەرەب بە ناوی مستەفا فەوزی ئەحمەد، تەمەنی 20 ساڵ، لە ھاوینەھەواری گەلی شێرانە کەوتوەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی گەنجەکە نێردراوە بۆ پزیشکی داد لە دھۆک تا بگوازرێتەوە بۆ زێدی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.