به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: له 2018 به دواوه به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌رانیان مه‌رجدار كراوه و ده‌ڵێت: پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ساڵی 2016-2017 كۆتایی هاتووه.
لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سه‌رۆك ئه‌ركانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندووه به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌ران سه‌ر به وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه بۆ ساڵانی 2016-2017 كۆتایی پێهاتووه و سه‌رجه‌میان پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه‌ته‌وه.
لیوا قارەمان ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات و ده‌ڵێت: لیستی ناوی ئەو ئەفسەرانەی کە دەبوو لە ساڵی 2017 پلەیان بەرزبکرێتەوە ئامادەیە و پلەیان بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ساڵی 2018 بەدواوە بڕوانامە دەکرێتە پێوەر.
گوتیشی: ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندییان هه‌بێت پله‌ی بۆ دیاری ده‌كرێت كه له‌و پله‌یه به‌رزتر نابێته‌وه، بەڵام خاوەن بڕوانامەکان بەشێوەیەکی یاسایی سێ ساڵ جارێک پلەیان بەرزدەکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.