Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 08:30

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی له‌ نووری ئه‌لمالکی ده‌کات

ئه‌لمالكی سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ نووری ئه‌لمالكی كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی.

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز نووری ئه‌لمالكی كرد به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌ ئه‌مینداری گشتیی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامیی عێراقی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست‌.

لاى خۆیه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 14/7/2019 ئه‌نجام درا، به‌ڕێز ئه‌لمالكى سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى خواست.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.