ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سێیه‌م پێشانگای ڕوانگه‌ی بۆ هه‌لی كار كرده‌وه.
پێشانگای ڕوانگه بۆ هه‌لی كار كه هه‌وڵی ڕه‌خساندن و ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و كارخوازان ده‌ڕه‌خسێنێت، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ر له پێشانگای ڕوانگه فوره‌سدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند: مایه‌ی خۆشحاڵیه كه زیاتر له 150 كۆمپانیا به‌شدارییان له ڕوانگه فوره‌س بۆ ئه‌مساڵ كردووه، هه‌روه‌ها جێگای خۆشحاڵه زیاتر له 1700 ده‌رفه‌تی كار دۆزراوه‌ته‌وه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێستا هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و دڵنیام ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان زیاتر ده‌بێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌توانن هاوكار بن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆرترین هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، سه‌ركه‌وتن و به‌ڕاستیكردنی خه‌ونه‌كان ئه‌زموونی ڕابردووی پێویسته.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا هیوای ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستان خواست.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.