به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌تیمه‌كانى بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كارمەندی یەكێك لەپاركەكانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند دەستگیردەكەن كە بەنیاز بووە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك ببات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ده‌شڵێت ، دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئاگاداركرایەوە لەوەی كە كارمەندی یەكێك لەپاركەكانی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەچاڤی لاند بەنیازە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك ببات، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا تۆمەتبار (ه، ع، ع) دەستگیربكرێت‌و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا لەجۆری (جێب چیرۆكی) كە تۆمەتبار ویستبوی بیبات‌و بە 15 هەزار دۆلار بیفرۆشێتەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو ئۆتۆمبێلەكەش ڕادەستی خاوەنەكەی كراوەتەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.