كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 15 ى 7 ى 2019 ، له‌ناحیه‌ى دیانا نزیك بنكه‌ى ته‌ندروستى زۆزگ له‌سه‌ر شه‌قام منداڵێكى تازه له‌دایك بوو كه‌ته‌مه‌نى نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ هه‌ڵده‌گیڕێته‌وه
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى له‌لایه‌ن پۆلیسى ناوچه‌كه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه پشكنینى چڕی بۆ ئه‌نجامدراوه و به‌پێى راپۆرتى پزیشكى منداڵه‌كه كێشه‌ى ته‌ندروستى نیه به‌ڵام ماوه‌یه‌كى زۆره شیری پێویستى پێنه‌دراوه بۆیه پێویستى به‌چاودێرییه‌كى باش هه‌یه تا بكه‌وێته‌وه باری ئاسایی خۆی
كه‌لسوم شوان په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت ،منداڵه‌كه له‌ڕه‌گه‌زی كچه و تا ئێستا كه‌س خۆی به به‌رپرس نه‌كردووه وه‌ك دایك یان باوكی منداڵه‌كه

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.