به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانمان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) پاش چاودێریكردنی كه‌سێك كه گومان ده‌كرا مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌كاربێنێت، دواجار به بڕیاری دادوه‌ر له‌به‌رده‌م دوكانێكی ده‌رمانخانه له قه‌ڵادزێ به 5 پارچه حه‌به‌وه له جۆری ( ترامادۆڵ ) ده‌ستگیر كرا.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دواتر به بڕیاری دادوه‌ر و دوای پشكنینی ده‌رمانخانه‌كه 5 پارچه‌ی تر له هه‌مان جۆری حه‌ب دۆزرایه‌وه و له هه‌مانكاتدا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كه ده‌ستگیر كرا، كه كۆی گشتی ئه‌و حه‌بانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر داگیراوه ژماره‌یان 10 پارچه‌یه كه ده‌كاته 100 ده‌نك.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسى راپه‌رین ده‌ىشڵێت ، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ڕاگیر كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.