بهبریاری نێچیرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمی كوردستان ، فهوزی فرهنسۆ ههریری وهك سهرۆكى دیوانى سهرۆكایهتى ههرێمی كوردستان دهست نیشانكرا
فهوزی فرهنسۆ ههریری ئهمرۆ دووشهممه وهك سهرۆكى دیوان بهشداری لهیهكهم كۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمی كوردستان كرد كهبهسهرۆكایهتى مهسرور بارزانى بهرێوهچوو
لهكۆبوونهوهى ئهمرۆی ئەنجومەنی وەزیران لە یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمیدا چەند بڕیارێکی گرنگی دهركرد
كه لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سوپاسی خەڵکی کوردستان به گشتى و بەتایبه تى مووچەخۆران و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی شەهیدانی کرد کە لە ساڵانی رابردوو شانیان دایە بەر بەرگریی کردن و پاراستنی سەروەری هەرێمی کوردستان و قارەمانانە بەڕووی هەموو سەختی و ناخوشی و قه یران و ئابڵوقەکان وەستانەوە، بەڵینیشیدا کە درێغی نەکەن لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان بە بێ جیاوازی.
هەر لەکۆبونەوەکەدا دوای روونکردنەوەی كاره كانى دەستبەکار بوونی وەزیرەکانی کابینەی نوێ، ئەنجومەنی وەزیران وەزیرەکانی راسپارد لەژێر رۆشنایی هێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەرنامەی کارەکانی وەزارەت لەماوەی 30 رۆژدا دابرێژن و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانی بکەن بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت وبخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
هەر لەوکۆبونەوەیەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند : سبەینی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیاز پاکی سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغد ا له چوارچێوه ى ده ستوور.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا بە ڕێز سە رۆک وه زیران چەند بڕیارێکی گرنگى لەبارەی دەوامی وەزیرەکان و خاوه ن وه زیفه بالاكان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی رووتین و دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن لەناو داموودەزگاکانی حکومەت خسته روو،دواتر بە کۆی د ه نگ په سه ند كران .
------
دەقی بڕیارەکانى یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران:
یەکەم: سەرجەم وەزیرەکان و خاوه ن پۆستە باڵاکان دەبێت پابەند بن بە دەوامی فەرمی وەزارەتەکانیان لە دەستپێکی دەوامی رۆژانی یەکشەممەوە تا کۆتایی دەوامی فەرمی لە رۆژانی پێنجشەممە.
دووەم: سەرجەم فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم دەبێت پابەند بن بە کاتی دیاریکراوی دەوامی فەرمی و هیچ کەسێک بۆی نیە لە کاتی دەوامی فەرمیدا شوێنی کارکردنی خۆی بەجێ بهێڵیت یان کارێکی دیکەی دەرەوەی ئەرکەکەی جێبەجێ بکات.
سێیەم: فەرمانبەران دەبێت پابەند بن بە پاراستنی نهێنی کارووباری فەرمانبەرییەتی و نابێت ئەو زانیارییانەی کە بە نهێنی پۆلێن دەکرێن، لە دەرەوەی رێکارە یاساییەکان ئاشکرا بکرێن.
چوارەم: هەموو وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت بە پێی یاسا ورێنماییەکانی دەستەی دەستپاکیی کوردستان، سەرجەم ماڵ و موڵکی خۆیان ئاشکرا بکەن.
پێنجەم: دەبێت رووتین لەداموودەزگانی حکومەتدا نەمێنێت وسەرجەم مامەڵەی هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و وورد، لەلایەن فەرمانبەرانەوە جێبەجێ بکرێت. هەروەها وەڵامدانەوەی سکاڵاو و پرسیاری هاووڵاتیان بە شێوەیەکی خێرا و گونجاو، ئەرکی داموودەزگاکانی حکومەتە و دەبێت وەڵامی روون و ئاشکرا بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان هەبێت و هۆکاری هەردواکەوتنێک یا رەزامەندی نەدانێک روون و ئاشکرا بێت وپێویستە رێز لە هاوڵاتیان بگیرێت لە داموودەزگاکانی حکومەتدا.
شەشەم: دیاردەی بەرتیلدان و بەرتیل وەرگرتن، لەناو دامودەزگاکانی حکومەتدا هەستی پێدەکرێت، بۆیە بنبڕ کردنی ئەم دیاردەیە دەبێتە یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی وەزیر و بەرپرسە باڵاکانی حکومەتی هەرێم و ئەم بابەتە بە هیچ شیوەیەک چاوپۆشی لێ ناکرێت و سەرپێچیکاران بە تووندی سزا دەدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.