هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه مه‌ڕ و گورگ دوو كاراكته‌ری پێچه‌وانه ودژ به یه‌ك بوونه، هه‌ر كاتێك به‌یه‌كگه‌یشتوون ئه‌وا كاره‌سات ڕوویداوه و گورگی دڕنده به شاڵاوێكی بێ ئامان مه‌ڕی خنكاندووه و قیڕه‌ی لێ بڕیوه و كردوویه‌تی به نێچیری خۆی.
بۆیه ده‌بینین له‌گه‌ڵ هه‌ر مێگه‌له مه‌ڕێكدا كاكی شوانكاره و خاوه‌نی په‌زه‌كه دوو تا سێ سه‌گی بۆ پاسه‌وانی مه‌ڕ له گورگه هاڕه‌كان داناوه، ئه‌و كوورته پێناسه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه بڵێین هه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن خودان سیفه‌تی دوو ڕووییان تێدا به‌رجه‌سته بوه و له هه‌ر دیمه‌نێك ڕۆڵێك نمایش ده‌كه‌ن كه ته‌واو پێچه‌وانه و دژ به‌یه‌كن، بۆ ئه‌و ته‌رزه مرۆڤانه هه‌میشه مایه‌ی شه‌رمه‌زارین له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا جا ئه‌وانه هه‌ر سیفاتیان وایه كاتێك مه‌ڕ كه‌وته به‌ر شاڵاوی بێ ئامانی گورگه‌وه ئه‌وا قووڕ ده‌پێون و خۆیان به جه‌رگ سۆز پێشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ركه گه‌یشتنه گورگی دڕنده ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بنه برای پشتێ و به‌یه‌كه‌وه گۆشت ده‌خۆن و ته‌واو له خۆیان ده‌گۆڕێن و هه‌ر ده‌ڵێی پیاوه‌كه‌ی دوێنێ نین.
جا ئه‌و ته‌رزه مرۆڤانه هه‌رده‌م له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا بوونیان هه‌یه‌و هه‌رگیز واز له‌و سیفه‌ته ناهێنن، چونكه له‌گه‌ڵ خوێنیان تێكه‌ڵ بووه، به‌ڵام خۆشیه‌كه‌ی له‌وه دایه ئه‌و ته‌رزه مرۆڤانه هه‌ر زوو ئاشكرا ده‌بن و ده‌بنه په‌ندی زه‌مانه، چونكه ناكرێ مرۆڤ له‌یه‌ك كات و ساتدا دوو ڕۆڵی جیاواز له یه‌كدی نمایش بكات و تێشیدا سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆیه ده‌بێ ئه‌وانه یه‌ك لایه‌نی ژیان هه‌ڵبژێرن، چونكه تا سه‌ر ئه‌و كاره قێزه‌ونه‌یان بۆ ناچیته سه‌ر.
ن/ محه‌مه‌د سه‌عید كورده
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.