مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات .
له یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستاندا كه دوێنێ دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌چوو، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه شاندیكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و ئامانجیش له سه‌ردانی ئه‌و شانده بریتییه له دەربڕینی نیازپاکی، هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا ده‌كات و هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.