هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێ، به‌هۆكاری نۆژه‌نكردنه‌وه به‌شێكی دیكه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌خرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر رایگه‌یاند:كاتژمێر 1:00ی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌شه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر له مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا تاوه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه دیكه‌ی له به‌نزینخانه‌ی ئاكار تاوه‌كو مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا داده‌خرێت، چونكه دووباره نۆژه‌نده‌كرێته‌وه.
هاتوچۆی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه شۆفێران ده‌توانن شه‌قامی نه‌مامگه و شه‌قامی 40 مه‌تری وه‌ك به‌دیل به‌كاربهێنن، كه‌دوو شه‌قامی به‌رده‌ستن و نزیكن له‌م شوێنانه .
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.