شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی گه‌یشته به‌غدا .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆشكی سه‌لام پێشوازییان لێكرا.
مه‌سرور بارزانی و شاندی یاوه‌ری له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆده‌بنه‌وه و دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بنه‌وه .
ئامانجیش له سه‌ردانی ئه‌و شانده بریتییه له دەربڕینی نیازپاکی، هه‌روه‌ها گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، فرسەت ئەحمەد وەزیری داد، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێششمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ندامانی شانده‌كه‌ن .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.