رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی تازەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان دەستی پێ کردووە.
رێكخراوهكه دهشڵێت ، هاووڵاتیەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی خالید سووری دوای بانگ کران بۆ دهزگاكانى ئهمنی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت ، بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا دەیان هاووڵاتی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر کراون.
راشیدهگهیهنێت تا ئێستا ناسنامەی 36 هاووڵاتیکە دەستبەسەر کراوان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە و لە نێو ئەو دەستبەسەرکراوانەدا کە ناسنامەیان ڕوون بووەتەوە،8 کەس خەڵکی مەهاباد، 7 کەس خەڵکی سایین قەڵا، 7 کەس خەڵکی مەریوان، 7کەس خەڵکی سەقز، 7 کەس خەڵکی میاندواو، 7 کەس خەڵکی سنە، 7 کەس خەڵکی شنۆ و یەک کەس خەڵکی تکاب بوون.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت ، بهپێى زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەی دەستبەسەرکراوان نزیک بە 50 کەس دەبێت و لە شارەکانی سنە و مەریوان و سایین قەڵا چەندین هاووڵاتی دیکە دەستبەسەر کراون، بەڵام تا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.