ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تهمووز، له درێژەی سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدای پایته‌ختی عێراق، له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوویه‌وه.
سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له درێژه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دایه كه مه‌به‌ست لێی چارەسەركردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدايه.
وابڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.