شاره‌زایه‌كی بواری فه‌له‌كناسی له‌مه‌ڕ دیارده‌ی مانگ گیرانی ئه‌مشه‌و به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 9:31 خوله‌كی ئه‌مشه‌و مانگ گیران له زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كانی جیهان به هه‌رێمی كوردستان ڕوو ده‌دات.
ڕێبه‌ر ڕۆسته‌م شاره‌زای بواری فه‌له‌كناسی و سه‌رۆكی یه‌كێتی فه‌له‌كناسی عه‌ره‌بی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوتی: له شه‌وی 14ی مانگی عه‌ره‌بی كه پێی ده‌وترێت شه‌وی به‌در مانگ گیران له به ڕێژه‌ی %65 له سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌گیرێت و له زۆربه‌ی كیشوه‌ره‌كانیش به چاوی ئاسایی ده‌بیندرێت.
ڕاشیگه‌یاند: مانگ گیرانه‌كه كاتژمێر 9:31 خوله‌كی ئه‌مشه‌و ڕووده‌دات، به‌ڵا به چاوی ئاسایی نابیندرێت چونكه مانگ ده‌چێته ناو ناوچه‌ی نیمچه سێبه‌ری زه‌وییه‌وه و له‌و كاته‌شدا به ته‌له‌سكۆب و دووربین و ئامێری تایبه‌ته‌وه ده‌تواندرێت مانگ گیرانه‌كه ببیندرێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری فه‌له‌كناسی ڕاشیگه‌یاند: كاتژمێر 11:02 خوله‌كی ئه‌مشه‌و مانگ ده‌چێته ناوچه‌ی سێبه‌ری زه‌وییه‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه مانگ گیرانه‌كه به چاوی ئاسایی ده‌بیندرێت و له كاتژمێر 12:30 خوله‌كی شه‌ویش كه پێ ده‌خاته مانگی 14 شه‌وه وه مانگ گیرانه‌كه ده‌چێته به‌رزترین ئاست و به جوانی %65ه‌كه‌ی ده‌بیندرێت.
ڕاشیگه‌یاند: مانگ گیرانه‌كه له كاتژمێر 1:58 ده‌قیقه‌ی شه‌ودا ورده ورده له ناوچه‌ی سێبه‌ری زه‌وی دێته ده‌ره‌وه و كۆتایی دێت و له كاتژمێر 3:17 خولهك كۆتایی پێدێت.
ڕێبه‌ر ڕۆسته‌م گوتیشی: كاتێك مانگ گیرانه‌كه ڕوو ده‌دات، مانگ له ناو بورجی گیسك دایه و ده‌بێته دراوسێی هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له ناو بورجی گیسك.
گوتیشی: ئه‌مشه‌و هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له ته‌نیشت مانگه‌وه به شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بیندرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆی مانگ گیرانه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 5 كاتژمێر و 38 ده‌قیقه ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام 3 كاتژمێر به چاوی ئاسایی ده‌بیندرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.