گوته‌بێژی سه‌ربازی حووسیه‌كان له یه‌مه‌ن یه‌حیا سه‌ری رایگه‌یاند كه هێرشێكی به‌رفراوانیان كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی جیزان له باشووری سعوودیه.
یه‌حیا سه‌ری له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌رێگه‌ی فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی قه‌سف٢-ه‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی جیزان له باشووری سعوودیه و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان كردۆته ئامانج.
سه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای هێرشه‌كه هاتوچۆی ئاسمانی له‌و ناوچه‌یه وه‌ستاوه و ده‌ڵێت، "هێرشه‌كه وه‌ڵامێك بووه بۆ ئابڵوقه و ئه‌و هێرشانه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌یكه‌نه سه‌ر خه‌ڵكی یه‌مه‌ن".
تائێستا به‌رپرسانی ریاز هیچ لێدوانێكیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.