لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، لێژنهى لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایدهگهێنێت 15 کۆگا پشکنین وبەدواداچوونیان بۆکرا
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لهقایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر راشیدهگهێنێت ، له سنوری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش پشکنین وبەدواداچوون بۆ15 کۆگا ئەنجام درا، کۆگاکان بریتی بوون لە کۆگا و کۆمپانیای خۆراک وخواردن وبەروبوومی پەلەوەر و ئاژەلی "
لێژنهكه دهشڵێت ، لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییەکان حەوت کۆگا داخران هەشت کۆگای تریش هۆشداریان پێدرا.
ههروهها راشیگهیاندووه كه مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتیانە،هەرشوێنێکیش پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دیناردەست پێدەکات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە“.
لهكۆتادا لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لهقایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتیان دهكاتهوه كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن“.





دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.