Erbil 38°C چوارشەممە 16 ئەیلوول 06:06

بریتانیا سێیه‌مین که‌شتی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی که‌نداو ده‌کات

ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پلانی بۆ دانراوه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سێیه‌مین كه‌شتی جه‌نگی ڕه‌وانه‌ی كه‌نداو ده‌كه‌ن و ده‌شڵێ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ قه‌یرانه‌كانی ئێستای ئێرانه‌وه‌ نییه‌.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ڕیتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ كه‌شتی جه‌نگی دانكن ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كرێت تاوه‌كو ئاسایشی ده‌ریایی بریتانیا به‌هێزتربێت .

وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌شڵێت: ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پلانی بۆ دانراوه‌ و په‌یوه‌ندیی به‌ توندوتۆڵكردنی بوونی بریتانیاوه‌ نییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا و شتێكی ڕۆتینیه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.