Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 06:51

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ شاندێکی باڵای به‌ریتانی کرد

گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 17/7/2019، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ شاندێكی باڵای به‌ریتانی كه‌ پێكهاتبوو له‌ جه‌نه‌ڕاڵ سێر جۆن لۆریمه‌ر، راوێژكاری باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جۆن ویلیكس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و جه‌یمس سۆرنتن، كونسڵی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا شاندی میوان سه‌ره‌تا پیرۆزباییان له‌ سه‌رۆك وه‌زیران كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێ و سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستانیشیان بۆ به‌غدا به‌ گرنگ و پێویست ناوبرد. هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی به‌رده‌وامبوونی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كرا.

دواتر سه‌رۆك وه‌زیران سوپاسی شاندی میوانی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌مزووانه‌ لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گفتوگۆی زیاتر ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ گرنگی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جموجووڵه‌كانی داعش درا له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.