ڕۆژی چوارشه‌ممه 17ـی 7ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا كه جێمس سۆرنتۆن كونسوڵی گشتیی نوێی بریتانیا له هه‌ولێریش ئاماده بوو، باڵیۆزی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی ڕاگه‌یاند به‌و گۆڕانكارییه ئیجابییانه‌ی كه له پڕۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها پێشڤه‌چوونی په‌یوه‌ندی و دانوساندنه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ڕوویان داوه و به مایه‌ی ئومێدی وه‌سف كرد. باڵیۆزی بریتانیا پاڵپشتیی وڵاته‌كه‌یشی بۆ حكوومه‌تی تازه‌ی هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی به ویستی بریتانیا دا له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك بارزانی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و بریتانیا به گرنگ وه‌سف كرد و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و پێشه‌وه بچن و هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ كونسوڵی گشتیی تازه‌ی بریتانیا له هه‌ولێر خواست له ئه‌رك و كاری نوێیدا.
بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها تاوتوێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش و مه‌ترسیی دووباره ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان ته‌وه‌ری تری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.