لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى ههولێر بڵاوی كردهوه ، دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە بە بوونی2 ڕووداوی دزینی ماتۆر سکێل، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانی 2 تۆمەتبار دەستگیر بکات.
ڕائید باساک فهرج رهحیم بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی عەنکاوە رایدهگهێنێت ، دوای ئاگادار کرانهوهمان بەبوونی2 ر ڕووداوی جیا لە سنوری بنکەکەمان، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم 2 ڕو وداوە کرایهوه و دوای وەرگرتنی زانیاری توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.
تاوانەکان بەم شێوەی لای خوارەوە بوون:
تاوانی یەکەم: تۆمەتبار (ا.ئـ.ع)،تەمەن (۱۷) ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی دوو ماتۆڕسکیل لە گوندی لوبنانی، تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی.س.ع.
تاوانی دووەم: تۆمەتبار (ع.ش.ع)، تەمەن (۱۹) ساڵ، هەڵسابوو بە دزینی ماتۆڕی بەدع کە بە نزیکەیی بڕی (٤۰۰۰) دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێنرێت لە عەنکاوە. تۆمەتبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦) لە ی.س.ع.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.