Erbil 38°C ھەینی 28 ئاب 23:42

رووسیا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی دەکات

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌باڵیۆزی ڕووسیا له‌عێراق ده‌كات
کوردستان TV
100%


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان : دەبێ ئابووری کوردستان هەمەچەشن بکرێت ونابێت تەنیا پشت بەسەرچاوەیەکی داهات ببەسترێت. 

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد. 

باڵیۆزی رووسیا پەیامێکی پیرۆزبایی سێرجی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیای گەیاندە سەرۆکی حکومەت کە تێێدا ئومێدی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێ وبەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و هەرێمی کوردستان خواست.
باڵیۆزی ڕووسیا ئامادەیی وەبەرهێنەرانی رووسی دەربڕی بۆ سەرمایەگوزارییکردن لە هەرێمی کوردستان و بە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاسکردنی وەزیری دەرەوەی رووسیا وخۆشحاڵی دەربڕین بە ئاماەەیی رووسیا بۆ زیاتر وەبەرهێنانکردن لە هەرێمی کوردستان  ، جەختیشی لە سەر گرنگیی هەمەچەشنکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان کرد بەتایبەتی بایەخدان بە پیشەسازی وکشتوکاڵ و گەشتوگوزار . بە شێوەیەک کە چیتر ئابووری هەرێمی کوردستان تەنیا پشت بە سەرچاوەیەکی داهات نەبەستێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.