حکوومەتى هەرێمى کوردستان له راگهیهندراوێكدا ئیدانهی رووداوی تهقهكردنهكهی ههولێر دهكات، كه بووه هۆی گیانلهدهستدانی كارمهندێكی كونسوڵخانهی توركیا.
ڕاگەیەنراوێک لە حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە
بە توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و هاووڵاتییەک گیانیان لەدەستدا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایییان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان
2019/7/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.