په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، كه بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا.
په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بە توندی ئیدانەی کوژرانی دیبلۆماتکارانی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ریستوڕانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەێنن.
پەرلەمانی کوردستان ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستانە. دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشی لە كه‌سوكاری كوژراوه‌كه و و كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین..
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.