بڕیاره رۆژی هه‌ینی له به‌غدا و سێزده پارێزگای دیكه‌ی عێراق خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌رێوه‌بچێت.
رۆژی 14-7-2019، رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی کە عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، رایگەیاند، کە رۆژی هەینی 19-7-2019، خۆپیشاندانێکی ملیۆنی لە بەسرە و ژمارەیەک پارێزگای دیکە، رێک دەخات.
رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كان، خه‌لیل ناجی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له چوارده پارێزگادا خۆپیشاندانی ئاشتیانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ داواكارییه‌كانی خه‌ڵك و كۆتاییهێنان به كه‌موكوڕی له خزمه‌تگوزارییه‌كان و ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
خه‌لیل ناجی هۆشداری ئه‌وه‌یشیدا كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌وا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامیان ده‌بێت و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن كه ملیۆنان كه‌س له به‌غدا و پارێزگاكانی باشوور به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كاندا بكه‌ن.
له‌م باره‌وه حکوومەتی عێراق چەند رێنماییەک بۆ ئەو خۆپیشاندانە دەردەکات، کە بڕیارە هەینیی داهاتوو ئەنجام بدرێ.
ماڵپەڕی "سۆمەرییە نیوز" لە زاری سەرچاوەیەکی حکوومەتی عێراقییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە حکوومەت رێنمایی داوە بەوەی، خۆپیشاندانەکە نەبێتە هۆی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییه‌كان.
هەروەک ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، پێویستە پرۆسەی گواستنەوەی خۆپیشاندەران بۆ ئەو شوێنانەی دیاری کراون بۆ خۆپیشاندانەکە، بە هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.