سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و مەولود چاڤوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ھەردوولا بە تووندی رووداوە تێکدەرانەکەی ئەمڕۆی ھەولێرییان شەرمەزار کرد و پرسەو ھاوخەمی خۆشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان دەربڕی.
جەختیش لە سەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کرایەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.