هاووڵاتیه‌كی دانیشتوی برادۆست له رووبار كونه‌مار خنكا و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران توانرا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌رمه‌كه‌ی بدوزرێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتی ( سالار خسرو توفیق ) ته‌مه‌ن 20 ساڵ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری برادۆست به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن ده‌چێته رووباری كونه‌مار له گوندی هاودیانی سه‌ر به قه‌زای سۆران ده‌خنكێ و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سۆران و ناوچه‌كه توانرا له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌رمه‌كه‌ی بدوزرێته‌وه‌و له ئێستادا له نه‌خۆشخانه‌ی ئاشتیه له سۆران.
ئه‌مساڵ ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سۆران له رووباره‌كان خنكاون گه‌یشته 9 كه‌س.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.