نەریمان عوسمان باوکی سێ منداڵ کە لە رووداوی هێرشەکەی ئەمڕۆی هەولێر گیانی له‌ده‌ستدا، بۆ کاری تایبەت هاتووەتە هەولێر و لەو رێستۆرانتە نانی خواردووە.
له رووداوی ته‌قه‌كردنی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر كه تێیدا كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له یه‌كێك له رێستۆرانته‌كان كرانه ئامانج، هاووڵاتیێكی ده‌ڤه‌ری سۆران به ناوی (نه‌ریمان عوسمان محه‌مه‌د عه‌لی) گیانی له‌ده‌ستدا و هاووڵاتیێكی دیكه‌ی هه‌مان ناوچه به‌ناوی (به‌شدار ره‌مه‌زان ساڵح) به سه‌ختی بریندار بوو.
ئەوانەی ئەمڕۆ لەهێرشە تیرۆرستیەکەی هەولێر شەهیدبوون یەکێک لە شەهیدەکان ناوی نەریمان وەسمان ئاغە جوندیانیە خەڵکی جوندیانە سەر بە قەزای ڕواندز خاوەنی سێ مندالە بەمەبەستی خواردن لەو ڕیستورانتە سەردانی ئەوێی کردبوو، پیشەکەی کاسب بووە لەسۆران.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی په‌یوه‌ندی له بنه‌ماڵه‌ی به‌شدار ره‌مه‌زان ساڵح كرد، پێیان راگه‌یاند به‌شدار برینداره و برینه‌كه‌شی سه‌خته.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.