بەشدار رەمەزان، برینداری هێرشی ئەمڕۆی هەولێر، كه خەڵکی سۆرانه و لەدایکبووی ساڵی 1993یه، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لە رووداوی هێرشی ئەمڕۆی هەولێر کە لە ریستۆرانتێک ئەنجامدرا، کارمەندێکی کۆنسوڵخانەی تورکیا و هاولاتیهك بەناوی نەریمان عوسمان کوژران، کەسێکی دیکەش بەناوی بەشدار رەمەزان بریندار بوو، بهلام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
هەر لە رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر کەسێک بەناوی نەریمان عوسمان کە باوکی سێ منداڵە و ئەویش لە جوندیانەوە هاتبووە هەولێر بەهۆی تەقەکردنەکەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.