جنیۆفرۆش جنێو ده‌دات، تا تۆش جنێوی پێ بده‌یت! ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات به جنێو وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، تا پتر جنێو بدات، ئه‌و چه‌كێكی دیكه‌ی نییه.
بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده جنێوه‌كه‌ت به جنێو بۆ پشتڕاست كردووه، ئیدی لێزمه‌ی جنێو و توانج و پلار و وشه‌ی ناشیرین به‌سه‌رتدا ده‌بارێت، له‌مه‌یشدا لێی نابه‌یته‌وه
سیناریۆ1:
مامۆستا مسعود محه‌مه‌دی نه‌مر
هاوڕێی خۆشه‌ویستم ره‌وانشاد مه‌حمود زامداری ئه‌دیب، له هه‌ڕه‌تی لاوییدا، كه به جنێو و تانه و ته‌شه‌ری خه‌ڵك زوو هه‌ڵده‌چووم، بۆ دڵنهوازیم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ی بۆ گێڕامه‌وه:
رۆژێك سه‌ردانی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌دم كرد، لێم پرسی:
+ مامۆستا ئه‌و وتاره‌ت خوێنده‌وه كه هێرشێكی زۆر تێدایه بۆ سه‌ر جه‌نابتان؟
-ئه‌وه وتاره‌كه‌یه له‌به‌ر ده‌ستمدایه.
+ هێشتا نه‌تخوێندووه‌ته‌وه؟
-نه‌خێر.
+ ئه‌ی به‌ته‌ما نیت بیخوێنیته‌وه؟
- بێگۆمان ده‌یخوێنمه‌وه، به‌ڵام جارێ نا!
+ مه‌به‌ستت چییه؟
- ئێستا سه‌رقاڵی نووسینی كتێبێكم، نامه‌وێت كاردانه‌وه‌ی خراپی ئه‌و وتاره له كتێبه‌كه‌مدا ره‌نگ بداته‌وه، نه‌بادا ناڕاسته‌وخۆ وه‌ڵامی وتاره‌كه دزه بكاته ناو كتێبه نوێیه‌كه‌مه‌وه.
+ به‌داخه‌وه، به‌شێكی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و نووسه‌ره بریتییه له زمانی جنێو و تانه و ته‌شه‌ر، چۆن وه‌ڵامی ده‌یته‌وه؟
- هه‌ر كه‌سێك جنێو بدات جنێوكهی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، من جنێو ناده‌م نه‌بادا جنێوه‌كه‌م بۆ بگڕێته‌وه.
بۆچوونه‌كه‌ی مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د راست ده‌رچوو، ئه‌و نووسه‌ره له قۆڵێكی دیكه‌وه، نه‌ك نووسه‌رێك، بگره دوو نووسه‌ری جنێوفرۆشی وای لێ په‌یدابوو، جنێوی بازاڕی دانه‌ی به فلسێك، جنێو و قسه‌ی ئه‌وه‌نده ناشیرینیان بۆ نووسیبوو كه هیچ فهرهههنگێگ نایانگرێته خۆ.
كه‌سێك كه جنێوت پێ ده‌دات، وه‌ڵامی مه‌ده‌وه، چونكه دره‌نگ یان زوو، خوا یه‌كێكی وه‌كو خۆی، بگره له خۆی كارامه‌تری بۆ ده‌نێرێت، كه له پێشبركێی جنێوبازیدا بۆڕی پێ ده‌دات.
ن/ فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.