وێڕای زیانی گیانی و ماڵیه‌كان تا ئێستا پێنج گوند و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان چۆلكراون.
به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سوپای كۆماری ئیسلامی ئیران بۆ سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان وێڕای زیانی گیانی و ماڵیه‌كان تا ئێستا پێنج گوندی ئه‌و سنووره چۆلكراون و دانیشتوانی ئه‌و گوند و ئاوایانه‌ش له ژێر مه‌ترسی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌رده‌وام دان.
هه‌رچه‌نده رێژه‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له دارستانه‌كانى هه‌رێم به‌راورد به ساڵى پێشوو كه‌متره، به‌ڵام به‌هۆى تۆپبارانى وڵاتانى دراوسێوه، رووبه‌ری فراوان له ناوچه سنورییه جیاجیاكانى هه‌رێم سوتاون.
دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه داواكارن له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندار كه داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتانی ئێران و توركیا بكرێت كه بۆردومانه‌كانی ئه‌م ناوچانه ڕابگرێت و كه تاوه‌كو ئێستا زیانی گیانی و مادده‌ی به‌ر دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.