باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر سەردانی پەرستگای لالشیان کرد و رایانگەیاند، كه ئهوان 500 هەزار دۆلاری ئەمریکی ئەرخان دەکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش و لە ئێستاوە تیمێک لە زانکۆی پەنسلڤانیا سەرپەرشتی ئەم پرۆژەیە دەکات و کار لەگەڵ هاوبەشە لۆکاڵییەکان دەکات" .
حازم میر تەحسین بەگ، وەکیلی میری ئێزدیان لە کۆنگرەیهكى رۆژنامهوانیدا، خۆشحالی خۆی بەم هەنگاوەی ئەمریکا دەربڕی و گوتی" سوپاسی حکومەتی ئەمریکا دەکەین بۆ پشتگیریی ماددی و مەعنەوی بۆ ههرێمى كوردستان.
تێزانین بریارە لە دەسپێکی مانگی هەشت پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.