جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دكتۆر به‌شیر حه‌داد سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن كۆبووه‌وه و له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ گفتوگۆیان كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەدا باسمان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندکانی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە ھەمانکاتیشدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشمان بۆ کارەکانی ئەنجومەن پارێزگای ھەولێر دەربری.
لای خۆشییه‌وه عه‌لی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر وێرای سوپاس سەردانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بە بەردەوامی کۆبوونەوەی دەوری لە نێوان نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت ھەماھەنگیەکان زیاتر بکرێن بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتر بە ھاوڵاتیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.