Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 02:14

فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانى تورکیا  گوندی سپینداری سەربە  ئامێدی  بۆردومان کرد

سێ ھاووڵاتی بریندار بوون و چوار ئۆتۆمبێل زیانى به‌ركه‌وت
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى تورکیا  گوندی سپینداری سەر بە ناحیەی چەمانکێی قەزای ئامێدی  بۆردومان کردو لە ئەنجامدا سێ ھاووڵاتی بریندار بوون، دواتر برینداره‌كان بۆ چاره‌سه‌رى پێویست ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى دهۆك كران.

دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی سوپای تورکیا چاودێری ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی كردووە، ئۆتۆمبیلەکە خۆی بە ناو گوندی سپینداردا كردووە، فڕۆکەکانیش نزیک ئۆتۆمبیلەکەیان بۆردوومان كردووە، بە هۆیەوە سێ ھاووڵاتی گوندەكە بریندار بوون و زیان بە  چوار ئۆتۆمبێل و قوتابخانەی گوندەکە كەوتووە، بەم هۆیەوە دله‌ڕاوكێ زۆر لاى ھاووڵاتیانی گوندەکە دروست بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.