وەزیری دەرەوەی فەرەنسا نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەستخۆشی و ستایشی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لە تووندوتۆڵکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
دەقی نامەکەی ژان ئیڤ لۆدریان بۆ نێچیرڤان بارزانی:-
جه‌نابی سه‌رۆك،
دوای ئه‌و خۆشحاڵی و شه‌ره‌فه‌ی پێم به‌خشرا به پێشوازیكردنتان له پاریس له 10ـی ته‌ممووز، به پێویستم زانی جارێكی دیكه گه‌رمترین پیرۆزباییی خۆم بۆ ئێوه نوێ بكه‌مه‌وه به هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ بخوازم له به‌جێگه‌یاندنی به‌رپرسیاریه‌تییه گه‌وره‌كاندا كه له‌مه‌ودوا هی به‌ڕێزتانن، هه‌روه‌ها ده‌مویست سوپاستان بكه‌م بۆ ئه‌و گفتوگۆیه بنیاتنه‌رانه‌ی له میانى سه‌ردانه‌كه‌تاندا له كه‌شێكی پڕ له متمانه‌دا هه‌مانبوو.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو، له چه‌ندین ده‌رفه‌تدا، پێزانینی زۆرم هه‌بووه بۆ لێهاتووییتان وه‌كو سه‌ركرده و هه‌ستی به‌پرسیارییه‌تیتان، به‌تایبه‌تیش له میانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی له گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی هاته كایه‌وه، كه هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان بوونه هۆی هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژییه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌قامگیریی عێراق ده‌كرد، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تان بكه‌م كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌نجامتان دا له قووڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد کە ده‌وڵه‌مه‌ند به ده ساڵی رابردوو وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان.
ئێوه ئه‌زموون و شه‌رعیه‌تی ته‌واوتان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تێكی پڕ له هیوا بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و پته‌وكردنی ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان و عێراق به گشتی به‌رامبه‌ر هه‌ر مه‌ترسییه‌كى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهادی و جێبه‌جێكردنى ریفۆرمی پێویست بۆ خۆشگوزه‌رانیی كوردستانی عێراق.
فه‌ره‌نسا له‌كاتی ئاشتیدا له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌مێنێته‌وه وه‌كو چۆن له‌كاتی جه‌نگدا له‌گه‌ڵ ئێوه بووە، وه‌فادار به‌و په‌یوه‌ندییه مێژوویی و له‌پێشینانه‌ی پێكه‌وه گرێمان ده‌ده‌ن كه جه‌نگی دژی داعش ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی زیاتر پته‌وكرد و پێداگیره له‌سه‌ر پابه‌ندیی خۆی بۆ رێزگرتن له ئاواته‌كانی كورد له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و فیدراڵ و دیموكراتیدا. ده‌توانن دڵنیابن له سووربوونی ئێمه بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا.
رێزدار جه‌نابی سه‌رۆك، تكا ده‌كه‌م كه بڕوا به ستایشی بێپایانم بكه‌ن.
ژان ئیڤ لۆدریان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.