له شاری ترابزۆنی توركیا، چه‌ند كه‌سێكی توركی نه‌ژادپه‌رست به بیانووی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئاڵای كوردستان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ گه‌شتكردن چووه‌ته توركیا.
وڵاتی توركیا به‌وه ده‌ناسرێت كه وڵاتێكی گه‌شتیارییه و ساڵانه به تایبه‌ت له وه‌رزی هاویندا، گه‌شتیارێكی زۆر له زۆربه‌ی وڵاتان روی تێده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ گروپێكی گه‌شتیاری له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ به‌سه‌ربردنی كات روویان له شاری ترابزۆنی توركیا كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ژادپه‌رسته‌وه رووبه‌رووی هێرش كردنه‌سه‌ر بوونه‌وه.
له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی بڵاو بوونه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، له شاری ترابزۆنی توركیا، هاووڵاتیه‌كی هه‌رێمی كوردستان كه ویستوویه‌نی به به‌ده‌ست گرتنی ئاڵایه‌كی كوردستان وێنه‌ی خۆشییه‌كانی خۆی تۆمار بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ژادپه‌رستی توركه‌وه به‌ر قسه‌ی ناشرین ده‌درێت و دواتر كۆمه‌ڵیك خه‌ڵكی دیكه‌ش لێیان كۆ ده‌بنه‌وه و پاشان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاووڵاتییه كورده‌كه.
ئه‌مه‌و دواتر كێشه‌كه گه‌وره‌تر ده‌بێت و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ونه نێوانیان بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێرشه‌به‌ر توركه‌كان، پۆلیس فیشه‌كی هه‌وایی ده‌ته‌قێنێت، ئه‌م هێرشه‌ی توركه ره‌گه‌ز په‌رسته‌كان كاردانه‌وه‌ی تووندی شه‌قامی كوردی لێكه‌وتووه‌ته‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.