حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا هێرش و بێرێزی كردن و دهستگیركردنی ژمارهیهك هاووڵاتی گهشتیاری ههرێمی كوردستانی له توركیا ئیدانه كرد كه بۆ گهشت سهردانی توركیایان كردووه و ئهمهش دهقهكهیهتی:
لەبارەی دەستگیرکردنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان لە تورکیا لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ترابزۆنی تورکیا ، تووشی پەلاماردان و دەستدڕێژی بوونەوە بەهۆی ئەوەی ویستوویانە بە ئاڵای کوردستانەوە وێنە بگرن ، دواتر دەستگیراون و بە نیازن بیاندەنە دادگا.
ئاشکرایە ئاڵای ھەرێمی کوردستان، ئاڵایەکی دەستوورییە لەناو عێراقدا و پێشتریش لە فرۆکەخانەکان و ھۆلەکانی پێشوازی لە تورکیا دانراوە بۆ پێشوازیکردن لە شاندەکانی ھەرێمی کوردستان.
بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ویڕای دەربڕینی نیگەرانی لەو رووداوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیشی راسپارد کە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا قسە بکەن، تاوەکو بە زووترین کات گەشتیارانی هەرێمی کوردستان ئازاد بکرێن.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19ـی 7ـی 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.