به‌پێى هه‌واڵێكى زه نیۆیۆرك تایمز هاتووه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزادانى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى حه‌شدى شه‌عبى و پارێزه‌ره‌كانى پێشووى عێراق به‌هۆى پێشێڵكردنى مافى مرۆڤ و گه‌نده‌ڵییه‌وه بووه.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه ئه‌و سزایانه‌ى سه‌پاندویه‌تى به‌پێى یاساى ماگنیتسكى جیهانى كارایه و ڕێ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكار سزاى ئابوورى به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بسه‌پێنێت كه له وڵاتانى تر پێشێلكارى مافى مرۆڤیان كردووه.
لیستى سزاكان بریتین له ره‌یان كلدانى فه‌رمانده‌ى هێزى بابلیۆن و وه‌عد قه‌دوو به‌رپرسى هیزى شه‌به‌ك له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، ئه‌و هێزانه كه له زارى خویانه‌وه هاتووه گرۆپێكى جهكدارین له جهكدارى مه‌سیحى و كه‌مینه‌ى شه‌به‌ك پێكهاتوون و به‌ڵام هه‌ندیك له شیكه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن زۆرینه‌ى چه‌كداره‌كان له شارى سه‌درى سه‌ر به به‌غداوه هاتوون و شیعه مه‌زهه‌بن و سه‌ر به ئێرانن.
له نێو لیستى سزاكاندا ناوى ئه‌حمه‌د جبوورى پارێزگارى پێشووى سه‌ڵاحه‌دین هاتووه و به‌پێى زانیارییه‌كانى ئه‌مریكا جبوورى په‌یوه‌ندى به میلیشیاكنى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه هه‌بووه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌و هاوكارى ده‌كرێن.
جبوورى له ته‌مووزى ساڵى 2017، به‌هۆى گهندهڵیوه سزاى زیندانی له‌سه‌ر تۆمار كرابوو و هه‌ر له‌و كاته‌وه ئازاد كرا.
هاوكات له لیستى سزاكاندا ناوى نه‌وفل عاكوب پارێزگارى پێشووى موسڵى تێدایه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و رووداوى نقومبونی به‌له‌مه‌كه‌ی مانگى ئازار كه بووه هۆى مردنى 100 كه‌س، ناوبراو هه‌ڵهاتووه و له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقه‌وه داواكراوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مێژوویه‌كى هه‌یه له گه‌نده‌لى.
هاوكات مایك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: چیتر وڵاته‌كه‌ى بێده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ى كه ئێران پشتگیری‌یان ده‌كات و ترس و تیرۆر له ناوچه‌كه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
سیگال ماندلكهر بریكارى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه بۆ تێرۆر هه‌واڵگرى دارایى گوتى: "ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌رپرسیاریه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه له هه‌ڵسوكه‌وتى خراپ و پێشێڵكردنى مافى مرۆڤ و هه‌روه‌ها زۆردارى به‌رامبه‌ر كه‌مینه‌ى ئایینى و ئه‌و به‌رپرسانه‌ى گه‌نده‌ڵیان كردووه و سوودیان وه‌رگرتووه له پله‌و پۆسته‌كانیان كه هى متمانه‌ى گشتى بووه بۆ پڕكردنى گیرفانیان و به‌كارهێنانى پله و تواناكانیان له‌سه‌ر حیسابى هاووڵاتیان.
سارا وایتسهن به‌ڕێوبه‌رى گشتى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا له ڕێكخراوى هیومه‌ن رایتس واتچ، ستایشى ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ئه‌مریكاى كرد و گوتى، به‌م ساڵانه‌ى دواییه ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ڵگه‌نامه‌ى زۆرى هه‌ڵسوكه‌وتى خراپ و گه‌نده‌ڵى به‌ده‌ست كه‌وتووه كه له‌لایه‌ن هێزه میلیشیاكان و حكومه‌تى فیدرالى عێراق و هه‌روه‌ها لیواى 30 كه وه‌عد قه‌دوو سه‌رپه‌شتى ده‌كات یه‌كێكه له‌و هێزانه‌ى كه له گه‌نده‌ڵى تێوه‌گڵاوه.
سارا گوتیشى، ئێمه به‌رده‌وام حكومه‌تى عێراقى ڕاده‌سپێرین كه پێویستیان به‌وه‌یه ماڵى خۆیان پاك بكه‌نه‌وه و به‌ڵگه‌ى هه‌ڵسوكه‌وتى خراپه‌كان به‌م ساڵانه‌ى دواییه ته‌شه‌نه‌ى كردووه و ههنگاوهكهى ئه‌مریكاشى به هه‌نگاوێكى زۆر باش وه‌سفكرد.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.