Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 02:18

کچ و کوڕێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەی چرە کوژران

تەرمی کچ و کوڕەکە گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی دھۆک
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پۆلیسی دھۆک ئاشکرای كرد، کچێک و کوڕێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن بنەماڵەی کچەکەوە لە کۆمەڵگەی چرە کوژران.

ھێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند لە کۆمەڵگەی چرەی سەر بە پارێزگای دھۆک، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە کوژران.

گوتیشی دوای رووداوەکە، پۆلیس چووەتە شوێنەكە، تەرمی کچ و کوڕەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزیشکی دادی دھۆک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.