به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه‌ڕۆژى هه‌ینى 2 گه‌نج لەچەمی دێوانە خنکان و دواتر لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیشەسازی سەر بەبەشی پۆلیسی دەربەندیخانەوە تەرمی قوربانییەکان دۆزرانەوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه پاش ئاگادار کردنەوەی تیمه‌كانى بنکەی پۆلیسی پیشەسازی لەڕوداوێکی خنکان، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لەلایەن دو کارمەندی پۆلیسەوە توانرا تەرمی قوربانییەکان بدۆزرێتەوەو لەچەمەکە دەربھێنرێنەوە.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت 2 قوربانییەکە ناویان (أ، أ، ع) لەدایکبوی ساڵی 2006 و (ح، س، أ) لەدایکبوی ساڵی 2004 و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بەمەبەستی گەشت و سەیران چونەتە ئەو ناوچەیە.
راشیدهگهیهنن ، لەلایەن بنکەی پۆلیسی پیشەسازییەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.