Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 02:18

چه‌ند شه‌قامێکى سلێمانى داخرا

له‌ئاگادارییه‌كى هاتووچۆ
کوردستان TV
100%

له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی پارێزگای سلێمانى  ئاگاداری شۆفێران ده‌كات كه‌  به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی ناو شاری سلێمانییه‌وه‌، له‌ئێستادا شه‌قامی ئیبراهیم پاشا له‌نزیك مزگه‌وتی سه‌ڵاحه‌دینه‌وه‌ به‌ره‌و قوتابخانه‌ی ژین به‌ربه‌ستكراوه‌


راشیده‌گه‌یه‌نن ،  له‌هه‌مانكاتدا له‌چوارریانى  كاوه‌ی ئاسنگه‌ر تا گۆڕه‌پانی زانكۆ و به‌ره‌و شه‌قامی مه‌جیدبه‌گ و شه‌قامی ئیسكان به‌ربه‌ستكراوه‌


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانی ده‌شڵێت: له‌ئێستادا سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانی دووڕەیانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه‌، داواكارین له‌شۆفێران ڕێگه‌ی به‌دیل بگرنه‌ به‌ر و هاوكاری تیمه‌كانی هاتوچۆبن.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.