سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه رایگه‌یاند:كه شاسه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه‌و فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سه‌ربازی، رازیبووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رگری و كاری هاوبه‌ش بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه.پێشوازی له هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بكات بۆ نێو وڵاته‌كه‌ی بكات.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا( پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه كه كۆمپانیای لۆكهید مارتن گرێبه‌ستێكی به بڕی ملیارێك و 48 ملیۆن دۆلار بردۆته‌وه به فرۆشتنی سیسته‌می (ساد)ی به‌رگری مووشه‌كی بۆ سعوودیه.
رۆژی پێنج شه‌ممه CNN به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت 500 سه‌رباز له ئه‌مریكاوه ره‌وانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی شازاده سوڵتان بكرێت له ریازی پایته‌ختی سعوودیه.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مرۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: به هه‌ماهه‌نگی و به‌بانگهێشتی سعوودیه، مارك ئه‌سبه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رێگای داوه سه‌ربازه‌كان و كه‌ل و په‌له ئه‌مریكییه‌كان له‌و وڵاته بڵاوبكرێنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سپۆتنیك+ cnn
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.