Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 17:23

ڤیدیۆ ... جه‌زائیر نازناوی جامی نه‌ته‌وه‌کانى ئه‌فریقیای به‌ده‌ست هێنا

دوای براوه‌بوونى به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگاڵ
کوردستان TV
100%


له‌سه‌ر یاریگای قاهیره‌ی نێو ده‌وله‌تی له‌ ولاتی میسرو به‌ ئاماده‌ بوونی زیاتر له‌ 40 هه‌زار هانده‌ر یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی جه‌زائیرو سه‌نیگال رووبه‌رووی یه‌كتری بوونه‌وه‌ 

 له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له‌ خوله‌كی دوودا یاریزان به‌غداد بو نه‌جاح گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی بۆ جه‌زائیر تۆمار كرد.

 به‌درێژایی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه‌ هه‌لبژارده‌ی سه‌نیگال له‌ هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌دا بوون و یاریزانانی جه‌زائیریش له‌ هه‌ولی پاراستنی ئه‌نجامه‌كه‌ بوون . 

یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ كۆتایی پێ هات و ئه‌و گۆله‌ش به‌س بوو تا به‌فه‌رمی هه‌لبژارده‌ی جه‌زائیر نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێت ، ئه‌مه‌ش جاری دووه‌مه‌ جه‌زائیر به‌م جامه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له‌29  سال و له‌ 1990  به‌م ده‌سكه‌وته‌ شاد بو بوو .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.