دوای كۆتایی هاتنی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو به‌رز كردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه له‌لایه‌ن هه‌لبژارده‌ی جه‌زائیر راهێنه‌رانی هه‌ردوو هه‌لبژارده راو بیر‌و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر پاله‌وانێتیه‌كه‌و یاریه‌كه باس كرد
جه‌مال بل مازی راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی جه‌زائیر وێرای خۆشحالی زۆری خۆی بۆ ئه‌م ده‌سكه‌وته وتی ، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له ده‌ره‌وه‌ی ولاتی خۆمان ئه‌م ده‌سكه‌وته به‌ده‌ست دێنین خه‌لكی ولاته‌كه‌مان زۆر له مێژه چاوه‌رێیه‌و سوپاس بۆ خوا له‌ماوه‌ی 10 مانگ كه ئه‌م ئه‌ركه‌م وه‌رگرتووه توانیم ده‌سكه‌وتێك بۆ ولاته‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم ، بێگومان ناخۆشی زۆرمان بینی و له كۆتاییدا به‌رهه‌مه‌كه‌مان دووریه‌وه .
لای خۆشیه‌وه گالیۆ سیسێ راهێنه‌ری هه‌لبژارده‌ی سه‌نیگال وتی ، راسته جه‌زائیر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو نازناوه‌كه‌ی برده‌وه به‌لام ئێمه ئاستمان زۆر باشتر بوو ده‌كرا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه گۆلێك تۆمار بكه‌ین ، به‌لام ئه‌مه یاری تۆپی پێیه هه‌موو شتێكی تیادا روو ده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.