له‌میانی ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ و له كه‌مپێكی ڕاهێناندا له وڵاتی ژاپۆن و له یاریه‌كی دۆستانه‌دا، یانه‌ی چێڵسی رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاواساكی فڕۆنتاڵی ژاپۆنی بووه‌وه
ئه‌م یاریه یه‌كه‌م یاری بلوز بوو به‌سه‌رپه‌رشتی فڕانك لامپاردی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی، له‌ئه‌نجامدا كاواساكی فڕۆنتاڵ به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، له یاریه‌كه‌دا، یاریزانانی هه‌ردوو تیپ چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر، له ڕیزی چێڵسی هه‌ریه‌ك له پێدرۆ ڕۆدریگزو میشی باتشوای و ئۆلیڤێ جیرۆ چه‌ند ده‌رفه‌تێكیان له‌ده‌ستدا، له‌و لاشه‌وه یاریزان ئه‌كیهیرۆ پتر له جارێك به‌ختی خۆی له گۆڵی یانه له‌نده‌نیه‌كه تاقیكرده‌وه، تا له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی لیاندرۆ دامیاو تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی كاواساكی فرۆنتاڵی به لێدانی سه‌ر تۆماركرد‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات
له دووه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری خۆی به‌یانی یه‌ك شه‌ممه یانه‌ی چێلسی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ڕیدینگی پله یه‌كی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.