Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 05:00

پارەی کارمەندانی سەر سندوق دابەشدەکات

یەكێك لەم بەڵگەنامەت پێبێت
کوردستان TV
#7
100%


كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی هەرێم، داوا لەو كەسانە دەكات كە لەرۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا كارمەندی كۆمسیۆنەكە بوون، سەردانی فەرمانەگەكەیان بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەكەیان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە، كە لە سنوری پارێزگای هەولێر كارمەندی ڕۆژی دەنگدان بوون، بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان، كە لە (30-9-2018) ئەنجامدرا، تاوەكو ئێستا پاداشتی سەر سندوقی دەنگدانیان وەرنەگرتووە، پێویستە بەزووترین كات سەردانی فەرمانگەكەمان بكەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوا بەروار بۆ دابەشكردنی ئەم پاداشتە لە فەرمانگەكەمان (15-8-2019) دەبێت و پێویستە فەرمانبەری ناوبراو یەكێك لەم بەڵگەنامە و كۆپیەكەی لەلابێت وەك (پاسپۆرت، كارتی نیشتیمانی، ناسنامەی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی، مۆڵەتی شۆفێری).

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ هیچ كەسێك ناتوانێت لەجێگای كەسێكی تر ئەم پاداشتە وەربگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.