مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكیدا رایدهگهێنێت، سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه :
به گه‌رمی ده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی ئاسایش و دژه تیرۆر و ھه‌موو هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه ده‌كه‌م كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا توانییان ئهنجامدهرێك و هاوكارانی كرده‌وه تیرۆریستیییهكهی رێستورانتێكی هه‌ولێر بدۆزنه‌وه كه به‌داخه‌وه بووه هۆی گیان له ده‌ستدانی دیپلوماتكارێكی توركیا و دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌رهه‌می دڵسۆزی و شه‌ونخوونی ئه‌و هێزانه‌یه كه بوونه‌ته پارێزه‌ری ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سوپاسی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام پاڵپشت و هاوكاری ده‌زگاكانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بوون.
هه‌رێمی كوردستان به كۆششی ئه‌م رۆله دڵسۆزانه و به ھاوكاریی ھاوڵاتیانمان هه‌میشه وه‌ك پێگه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیر ده‌مێنێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
یه‌كشه‌ممه 21/7/2109
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.