لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ، كه دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه لەبەرامبەر ئەوەی بڕێك ئاڵتونی لێدزرابو، به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه دزیویه‌تی.
پۆلیسى سلێمانی رایدهگهێنێت ، رۆژى 18 ى 7 ى 2019 ، پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكرد، دوای ئەنجامدانی کەشفو هێڵكاریی بۆ شوێنی روداوه‌كه، لەلێکۆڵینەوەکاندا ده‌ركه‌وت کە ئەو بڕە ئاڵتونە له‌لایه‌ن هاوسه‌ری ئافرهتهكهوە دزراوە.
راشیدهگهیهنن تیمه‌كانى به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان توانیان هه‌مان شه‌وی ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبارەکە ده‌ستگیر بکەنو لەبەردەم دادوەردا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا نا.
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت لەئێستادا تۆمەتبار به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و لەلایەن به‌شی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخانەوە په‌ڕاوی لێكۆڵینهوهکە بۆ روداوکە کراوەته‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.