Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 05:00

سەفین دزەیى وەک بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت دەستبەکاربوو

سەفین دزه‌یی ستایشى کارەکانى فەلاح مستەفاى کرد
کوردستان TV
#7
100%


له‌ درێژه‌ی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە ئامادەبوونى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت سه‌فین دزه‌یی، له‌ شوێنی فه‌لاح مسته‌فا، له‌ پۆستی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌ستبه‌كاربوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبونى بەڕێزان شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی پۆستی بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت ئەنجامدراو بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوە وێڕاى بەخێر هێنانى ئامادەبووان سوپاسى هەموولایەکى کرد کە لە ماوەى 13 ساڵى کارکردنى پشتگیریان کردووە بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، هاوکات پیرۆزبایى لە سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەت کردو هیواى سەرکەوتنى لە ئەرکەکەى بۆ خواست.  

پاشان سەفین دزه‌یی ستایشى کارەکانى فەلاح مستەفاى کرد کە لە ماوەى کارکردنى وەک بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوە رۆڵى بەرچاوى هەبووە لە زیاتر پێشخستنى پەیوەندیەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى.

دواتر هەر یەک لە  شەعبان شەعبان چالى بەڕێوەبەرى نوسینگەى بەرێز سەرۆکى حکومەت و د. ئومێد سەباح سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران و د. ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران، پیرۆزباییان لە سەفین دزەیى بەرپرسى تازەى پەیوەندیەکانى دەرەوە کردو هیواى سەرکەوتنیان بۆ خواست.

هاوکات سوپاسى بەڕێز فەلاح مستەفا بەرپرسى پێشووى پەیوەندیەکانى دەرەوەیان کرد بۆ ئەرک و کارەکانی کە لە ماوەى پێشوو ئەنجامیدا بۆ پێشخستنى ئاستى پەیوەندیەکان لەگەڵ دونیاى دەرەوەو ئاژانس و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.